بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جدیەتی حکومەتی فیدراڵ دووپاتکردەوە، لە چارەسەرکردنی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی یاسایی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی لەگەڵ ئەمینداری گشتیی حزبی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان سەڵاحەدین بەهائەدین کۆبووەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "سهرۆك وهزیران پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقی کرد، و ئەو پێشکەوتنە ئەرێنییانەی کە ڕەنگدانەوەی دەبێت بۆ چەسپاندنی پرەنسیپی دیموکراسی و بەهێزکردنی پرۆسەی سیاسی، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دوو هێندەکردنی هەوڵەکان و خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم".
له راگهیندروهكه ئهوهیش هاتووه كه سودانی "جدیەتی حکومەتی فیدراڵ دووپاتکردەوە، لە چارەسەرکردنی دۆسیەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەشێوەیەکی یاسایی، و لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی خۆی بەرامبەر بە هاوڵاتیانی لە سەرانسەری عێراقدا".
ههروهها لە لای خۆیەوە "سەڵاحەدین بەهائەدین ستایشی سیاسەتی حکومەتی فیدراڵی کرد، کە توانیویەتی متمانەیەکی بەهێز بنیات بنێت بەرامبەر هەرێمی کوردستانی عێراق"، هەروەها "دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی بەرز نرخاند، لە ئەنجامدانی دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرجەم ئەو هێزە سیاسیانەی کە نوێنەرایەتی هەرێم دەکەن".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد