بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ناسر ساڵح ئەسەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکی وهزیران بۆ کاروباری گواستنەوە، دووپاتی کردەوە کە کارکردن لەسەر پڕۆژەی میترۆی بەغدا بەردەوامە و بەپێی پلانی کاتی بەڕێوەدەچێت بەبێ هیچ دواکەوتنێک، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆمپانیا مالیزییەی کە پڕۆژەکە جێبەجێ دەکات قۆناغی دانانی تایبەتمەندییەکانی تەواو کردووە.
ئەسەدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "تایبەتمەندی بۆ ڕێڕەو و وێستگە و شەمەندەفەرەکانی پڕۆژەی میترۆی بەغدا لە ڕێگەی وەبەرهێنەری مالیزیاوە بۆ پڕۆژەکە پەرەی پێدراوە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "تایبەتمەندییەکان لە ژێر چاودێری عێراقدا پەرەیان پێدراوە".
ئهسهدی وتیشی، "تایبەتمەندییەکان بریتی دەبن لە جۆری وێستگە و جۆری ئامێری میترۆكه، شێوەیان، شێوازی کارکردنیان، خزمەتگوزارییەکان کە پێشکەش دەکرێن، و چاککردنەوەی وێستگەکان"، جەختیشیکردەوە، "هەموو ئەو تایبەتمەندیانە دەدرێتە وەبەرهێنەر، ولەسەر بنەمای ئەوان، کاری دیزاین بۆ پڕۆژەکە دەست پێدەکات”.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کارەکان بەپێی پلانە کاتییە درۆستكردنی بەبێ هیچ دواکەوتنێک ئەنجامدەدرێن".