نەینەوا – ا ه ع نەقیب ئەحمەد عوبەیدی وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەینەوا، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: 43 تەرمیان لە موسڵ دۆزیوەتەوە كە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە كوژرابوون. عوبەیدی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" هێزە ئەمنیەكان لە ناحیەی شوری باشوری موسڵا گۆڕێكی بەكۆمەڵیان دۆزیوەتەوە كە 43 تەرمی پۆلیس و سەربازی لەخۆگرتبوو و سەرجەمیشیان ئاسەواری گوللە بەسەریانەوە پێوەبوو". وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی نەینەوا راشیگەیاند "هێزە ئەمنیەكان تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادوەری كردوە بەمەبەستی ئاشكراكردنی ناسنامەیان".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات