بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ڕۆژی چوارشەممە دووپاتیکردەوە کە بوونی پەرلەمان و حکومەتێکی نوێ پاڵپشتییەکی زیاتر بۆ سەقامگیری پێکدەهێنێت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شاری سلێمانی لەگەڵ سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ شاسوار عەبدولواحید کۆبووەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە ، لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سهرۆك وهزیران "پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی کرد لەهەرێم" ، هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە "بوونی پەرلەمان و حکومەتێکی نوێ پاڵپشتییەکی زیاتر بۆ سەقامگیری پێکدەهێنێت"، ههروهها ئاماژەی بە"پێویستی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیان کرد، بۆ بەهێزکردنی متمانەیان بە پرۆسەی هەڵبژاردن و تەواوکردنی شایستە پەیوەندیدارەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی، لەبەر ڕۆشنایی لێکتێگەیشتن و هاوکارییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی هەموو دۆسیەکان".
له راگهیندراوهكه ئهوهی هاتووه كه" سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەربڕی، بۆ بایەخدانی بە پەیوەندی کردن لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان، و پاڵپشتیکردنی هەمووان بە یەکسانی"، ههروهها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە"حکومەت توانای خۆی سەلماندووە، لەپێشکەشکردنی ئەوەی کە دەیەوێت، بەمەبەستی بەردەوام بوون لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەی".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد