بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دووپاتیکردەوە، کە هێزە براوەکان لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا شایستەیەکی دیکەیان هەیە، کە بە لێکتێگەیشتنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت نوێنەرایەتی دەکرێت، ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ کارکردن بۆ نزیککردنەوەی دیدگاکان لەنێوان هێزە سیاسییە جیاوازەکان لەهەرێم كوردستان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی (INA ) نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان بافڵ تاڵەبانی کۆبووەوە، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانى عێراق قوباد تاڵەبانی، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ شاری سلێمانی، کە ئێوارەی چوارشەممە گەیشتە شارەکە، ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سهرۆك وهزیران" پیرۆزبای خۆی پێشکەش کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەکانەوە لە هەرێم و ئەو ئەنجامانەی کە ڕەنگدانەوەی هەبوو، و چاوەڕوان دەکرێت حکومەتێک پێکبهێنرێت خواستەکانی هاووڵاتیانی هەرێم بەدیبهێنێت، و لێکتێگەیشتن و هاوکارییەکان تەواوبکات بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرجەم دۆسیەکان".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە "گەورەترین سەرکەوتن بە بەشداری بەرفراوان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەرایەتی دەکرێت"، ههروهها ئەمەش جهخت لهوه دهكاتهوه كه " پەیامێکی گرنگە و نابێت هێزە سیاسییەکان پشتگوێی بخەن"، و ئاماژەی بەوەکرد لەبەردەم هێزە براوەکاندا شایستەیەکی تر هەیە، ئەویش لێکتێگەیشتنەکانە بۆ پێکهێنانی حکومەت، و هیوادارین بەزووترین کات تەواو ببێت، هەروەها ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ کارکردن بەمەبەستی لێکنزیککردنەوەی بۆچوونەکان لە نێوان هێزە سیاسییە جیاوەزاکانی هەرێم"، ههروهها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە "هاوولاتیان بەشداریکردنی خۆیان لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی کە جێبەجێ دەکرێت لە بەرنامەکانی هەڵبژاردن هەڵدەسەنگێنن".
ههروهها سودانی ئاماژەی بەوەشکرد "ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، بەهۆی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنەوە بۆ سەر غەززە و لوبنان، ئەمەش پێویستی بە هەوڵ و یەکڕیزی نیشتیمانی هەیە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییە کە هەڕەشە لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات".
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه " سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ستایشی هەڵوێستەکانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد، و وەک بێلایەن وەسفی کرد، و پشتیوانی کردنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق، هەروەها پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ حکومەتی فیدراڵی دووپاتکردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا".
بافڵ تاڵەبانی پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ "خێراکردنی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم، بە ئامانجی جێبەجێکردنی لێکتێگەیشتنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی"، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر "پشتیوانی کردنی لەهەوڵەکان بۆ پەیڕەوکردنی تێڕوانینێکی هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم، بەمەبەستی بەدیهێنانی هاوسەنگی و سوودی باشتر لە وەبەرهێنانی سامانی نەوتدا".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد