بەغدا - INA
ئهمڕۆ چوارشهممه ، سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید جەختی لە پێویستی جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی لوتکەی کەشوهەوا و کۆنفرانسی پاریس کردەوە، هاوکات ئاماژەی بە گرنگی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و کارکردن بۆ ئاگربەست لەپێناو پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە کرد.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29)، کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، سەرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید، رۆژی چوارشەممە لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان کۆبووەوە".
ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه " لەکۆبونەوەکەدا بارودۆخی نێودەوڵەتی تاووتوێ کرا بەتایبەت دەستدرێژییەکانی سەر هەردوو گەلی فەڵەستین و لوبنان، کە هەزاران قوربانیی مەدەنییان لێکەوتووەتەوە. لەم چوارچێوەیەدا" سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لەسەر "پێویستی یەکخستنی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان و کارکردن بۆ ئاگربەست و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە". هەروەها ستایشی رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد، کە "ژمارەیەك کارمەندی بونەتە قوربانی لە کاتی پێشکەشکردنی فریاگوزاری و هاوکاری بە هاووڵاتیانی بێتاوان".
له راگهیندراوهكه سهرۆك كۆمار "ستایشی رۆڵی محەمەد ئەلحەسان نێردەی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ عێراق کرد و رایگەیاند، هەڵبژاردنی بۆ ئەم ئەرکە بڕیارێکی گرنگی نەتەوە یەکگرتووەکانە".
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە سەرکەوتنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە هەرێمی کوردستان و کاردانەوەی ئەرێنی لەسەر دۆخی هەرێم و عێراق بە گشتی کرا، هەروەها ستایشی ئەو هەوڵانە کرا کە یارمەتیدەر بوون لە تێپەڕاندنی قەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران .
ههروهها لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، کارەکانی کۆنفرانسی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا (COP29) تاووتوێکران و سەرۆك کۆمار جەختی لەسەر گرنگی چالاککردنی میکانیزمەکانی هاریکاری نێودەوڵەتی و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی راسپاردەکانی لوتکەکە و کۆنفرانسی پاریس کردەوە، بەشێوەیەك کە ژینگە بپارێزێت و ئاسایشی ئاو و خۆراك پتەوبکات و کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کەمبکاتەوە.
لای خۆیەوە گۆتێرێس سوپاسی سەرۆک کۆماری کرد بۆ بەشداریکردنی لە کۆنفرانسەکەدا، جەختیکردەوە "ئیرادەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری بنیاتنەر لەگەڵ عێراق بۆ گەیشتن بە ئامانجە گەشەپێدانەکانی لە بوارە جیاجیاکاندا".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد