بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەحمود مەشهەدانی، سەرۆکی ئهنجومهنی نوێنهران پشتڕاستی کردەوە، کە چارەسەری ئایدیاڵ ئەوەیە کە ئازادیی خەڵک بۆ هەڵبژاردنی باری کەسیی خۆیان بەجێبهێڵن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) نێردراوه تێیدا هاتووه: "سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لەشاندێکی 188 هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی پهرلهمانتار سروە عەبدولوەحید كرد."
له راگهیندراوهكهدا ئاماژەی بەوەشکرا كه، "لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هاوپەیمانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران ئاراستەی مەشهەدانی کرد، دواتر شاندەکە بۆچوون و ناڕەزایەتییەکانیان سەبارەت بە هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسی خستەڕوو، کە یاسایی و شتی دیکەی پێشنیارەکان لەخۆگرتبوو کە سروشتێکی کۆمەڵایەتییان هەیە."
لای خۆیەوە مەشهەدانی وتی: یاسای ئێستا ناڕەزایی هەندێ توێژی کۆمەڵگای هەیە، هەروەک چۆن هاوپەیمانی 188 ناڕەزایی هەیە بەرامبەر بە هەموارکردنەکان، هەر بۆیەش جیاوازی بۆچوون هەیە سەبارەت بە بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی یان هەموارکردنەوەی.
جەختیشی کردەوە، "دەرگاکان کراوەن بۆ لێکۆڵینەوە لە هەموو بۆچوون و پێشنیارەکان و وتیشی، "چارەسەری ئایدیاڵ ئەوەیە کە خەڵک ئازاد بکرێت بۆ هەڵبژاردنی باری کەسی خۆیان لەنێوان کارکردن لەگەڵ یاسای ئێستا، یان بەپێی هەموارکردنەوەی نوێ، کە لەخۆدەگرێت".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد