بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری سابت محهمهد عهباسی ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر لێخۆشبوونی لهو قەرزانەی کە شەهیدانی وەزارەتەکەیان پێش و دوای ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگاریکردن قەرزدار بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بهرگری، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه، تێیدا هاتووە، “وەزیری بەرگری ڕەزامەندی وەرگرتووە بۆ سڕینهوه یان لێخۆشبوونی ئەو قەرزانەی کە قەرزاری شەهیدان و بریندارەکانن کە ڕێژەی برینداربوونیان (60%) یان زیاترە، فەرمانبەران لە وەزارەتی بەرگری کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان پێش و دوای ئۆپەراسیۆنەکان شەهید و بریندار بوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “قەرزەکانی شەهیدان بە ڕێژەی (100%) دەکوژێنەوە، هەروەها ئەو بریندارانەی ڕێژەی کەمئەندامییان (75%) یان سەرووترە بەپێی مادەی (4)ی یاسای شەهیدانی سوپای عێراق ژمارە (81ی ساڵی 2017)، یەکەمجار (100%) دهسڕێتهوه”.
لە درێژەی راگهیدنراوهكه هاتووە، "ئەو شەهیدانەی لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگاریخوازیدا شەهید بوون، لەلایەن دەزگای شەهیدان و بەپێی یاسای کارپێکراوی دامەزراوەکە دەکوژێنرێنەوە".