سبەی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانی به‌ درێسی سپیه‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئوردن یاری ده‌كات

وەرزش
  • 13-11-2024, 18:14
  • +A -A

    بەغدا- INA

    سبەی پێنجشەممە هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق بە پۆشینی دریسی سپی تەواو ڕووبەڕووی هاوتا ئوردنییەکەی دەبێتەوە، هەڵبژاردەی ئوردنیش دریسی سووری لەبەردا دەبێت.

    یەکێتی تۆپی پێی عێراق لە راگه‌ینرداوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، “کۆنفرانسی تەکنیکی بۆ یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق و ئوردن ئەمڕۆ، پاشنیوەڕۆی چوارشەممە، لە هۆتێل گراند میلینیۆم لە بەسرە، و یاریزانە عێراقییەکە بەڕێوەچوو لایەن بە نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری کارگێڕی، مەهدی کەریم، دکتۆر قاسم جەنابی، و ڕێکخەری ڕاگەیاندن، محەمەد عیماد و بەڕێوەبەری دابینكردنی كه‌ره‌سته‌كان، حەقی ئیبراهیم.

    هه‌روه‌ها له‌  کۆنفرانسەکەدا باس لە بابەتە کارگێڕی و پزیشکی و ڕاگەیاندن و لۆجستییەکانی پەیوەست بە یارییەکە کرا، بڕیار درا کە هەڵبژاردەی نیشتمانی درسێی سپی تەواو لەبەر بکات، كۆڵچیس به‌ جلوبه‌رگی ڕەنگی زەرد لەبەر بکەن، لە کاتێکدا هەڵبژاردەی ئوردنی درێسی سوور لەبەر بکات و كۆڵچیش ڕەش له‌به‌ر ده‌كه‌ن."