بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەخت لەسەر خێراکردنی لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێشخەری پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە کوردستان دەکاتەوە."
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، ئەمڕۆ چوارشەممە لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی هێزە سیاسییە جیاوازوکان و پێکهاتە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سهرۆك وهزیران پیرۆزبایی لەئامادەبووان کرد، بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی هاوولاتیانەوە لە هەرێم" و جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە"هەڵبژاردنەکانی هەرێم وێستگەیەکی گرنگە لەپرۆسەی سیاسی و چەسپاندنی پرەنسیپی دێموکراسی و ئاڵوگۆڕی ئاشتیانەی دەسەڵاتدا، ئەمەش پابەندبوونی خەڵکی هەرێم بەهەڵبژاردنەکان دووپاتدەکاتەوە"، ههروهها ئاماژەی بەوەشکرد کە "حکومەتی فیدراڵی لەگەڵ سەرجەم هێزە سیاسییەکان و سەرۆکی هەرێم هەوڵی داوە، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان و ئامادەکردنی هەموو مەرجەکان بۆ سەرکەوتنی".
به له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە "لەسەر پێویستی خێراکردنی لێکتێگەیشتنەکان و دەستپێکردنی پێکهێنانی حکومەت و دەستبەکاربوونی پەرلەمانی هەرێم، چونکە هاووڵاتیان زۆر پێویستیان بە بینینی بەرنامەکانی هەڵبژاردنە، بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی بێت لەسەر دۆخی بژێوی و خزمەتگوزاری"، هەروەها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی، کە "بوونی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم یارمەتیدەر دەبێت بۆ پتەوکردنی سەقامگیریی سیاسی لەحکومەتی فیدراڵ و هەرێم، چونکە لێکتێگەیشتن و سەقامگیری لەهەرێم، هێزێکە بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کۆمەڵگای عێراق".
بهگوێرهی راگهیندراوهكه سهرۆك وهزیران ڕوونیکردەوە، "ئەوەی کە لە ناوچەکە ڕوودەدات، پێویستی بە هەوڵی هاوبەش هەیە لەسەر ئاستی هەرێم و حکومەتە خۆجێییەکان و حکومەتی فیدراڵی"، ههروهها ئاماژەی "بە چارەسەرکردنی زۆرێک لەو دۆسیانەی کرد کە لە حکوومەتی پێشووەوە گواستراونەتەوە و هێشتا وێستگەیەک ماوە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەکانی تر".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه لە لای خۆیانەوە نوێنەرانی هێز سیاسییەکان و پێکهاتەکان، هەڵوێستی سهرۆك وهزیرانیان بەرز نرخاند بۆ کۆبوونەوە لەگەڵیانە و گوێ گرتن لێیان"، و جەختیان لەوە کردەوە کە "ئەمە پيشینەیەکە و پێشتر ڕووی نەداوە، و ئاماژە بۆ خەمخۆری بایەخدانی حکومەتی فیدراڵی بە عێراقییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی وڵات".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد