بهغدا –AIN
سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ، جەخت لە سەر پێویستی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و شێوازی مۆدێرن بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە وڵاتدا دهكاتهوه.
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) نێردراوه ، تێیدا هاتووه " لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کارەکانی لوتکەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کەشوهەوا COP29، کە لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، سەرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ئهمرۆ چوارشەممە سەردانی گۆشەی عێراقی کرد".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه "لەمیانەی سەردانەکەیدا بۆ گۆشەی عێراق لە بارەگای کۆنفرانسەکە، سەرۆك کۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەگرنگی بایەخدانی جیهان بە ژینگه کرد و تێیدا پێویستی ئەو سەکۆیەی خستەڕو بەوپێیەی دەرفەتێکی دیکەیە بۆ هەلی کارکردن و هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە، کە "عێراق وڵاتێکی مێژوویی دێرینە، بەڵام ئەمڕۆ کەوتۆتە ژێر کاریگەرییە گەورەکانی گۆڕانی کەشوهەوا، کە کاریگەری لەسەر سامانە سروشتییەکان و کۆمەڵگە خۆجێییەکانی هەیە". سهرۆك كۆمارئاماژەی بەوەشکرد، كه "دەبێت بەفیڕۆدانی ئاو بەهۆی بەکارهێنانی شێوازە کۆنەکانی ئاودێری و حەوزی نایاسایی ماسی لە قەراغی روبارەکاندا چارەسەر بکرێت".
هەروەها سەرۆك کۆمار پێویستی پەرەپێدانی تەکنەلۆژیا و شێوازی مۆدێرن بۆ باشترکردنی بەڕێوەبردنی ئاو لە وڵاتدا رونکردەوە.
ههر به گوێرهی راگهیندراوهكه سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەدا، کە پێویستە قسە بکرێتە کردار، نەك تەنها رێکخستنی پێشانگا و کۆنفرانس، بەڵکو دەبێت بکرێتە واقیع و بە پراکتیکی جێبەجێ بکرێت". ههروهها رونیشیکردەوە، کە "گفتوگۆ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ بۆ دابینکردنی پشکی ئاوی عێراق بەردەوامە و تیشکی خستەسەر بەرپرسیارێتی گەورەی وەزارەتی ژینگە لە چالاککردنی میکانیزمەکانی هاریکاری و هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لەپێناو پەرەپێدانی واقیعی ژینگە لە عێراقدا".
ههر به پێی راگهیندراوهكه لە بەشێکی دیکەی وتەکەیدا، "سەرۆك کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی هۆشیاری کۆمەڵگە لە بواری پاراستنی ژینگەدا، کە لە قۆناغی منداڵییەوە دەستپێدەکات و دەبێت فێربکرێن چۆن ئاگایان لە ژینگەکەیان بێت و سەرچاوەکانی بەفیڕۆ نەدەن".
له راگهیندراوهكه سەرۆك کۆمار ئاماژەی بەوەشدا، "کە ئەو گۆشەیە دەرفەتێکە بۆ خستنەڕوی پلانە نیشتمانییەکانی عێراق لەبوارەکانی وزەی نوێبووەوە و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکانی ئاو و پاراستنی ژینگە و هاریکاری پتەو لەگەڵ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا".
ههروهها لە کۆتایی وتەکەیدا، سهرۆك كۆمار سوپاسی ئامادەبوانی کرد و داوای لێکردن لە نزیکەوە ئاشنای پڕۆژەکانی عێراق بن و رێگاکانی کارکردن و هاریکاری تاووتوێ بکەن بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر بۆ هەمووان.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد