بەغدا –INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پشتڕاستی کردەوە، کە حکومەت پابهنده به پەیوەندی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە دەکات و کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری هەولێر، لەگەڵ سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری ئیسلامی کوردستان، عەلی بابیر، لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق کۆبووەوە".
ههروهها ئهوهیش هاتووه " له میانی دیدارەکەدا باس لە دۆخی گشتی وڵات کرا"، جەخت لەسەر "هەوڵە هاوبەشەکان کرایەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جیاوازەکان، هەروەها بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان هێزە سیاسییەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکان کە پاڵپشتی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق دەکەن".
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سودانی ئاماژەی بەوەدا کە "سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لەچوارچێوەی پەیوەندی و هەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێز و ڕەوتە سیاسییەکان دێت" ههروهها جەختیکردەوە "لەسەر پەرۆشی حکومەت بۆ پەیوەندی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی دیکە و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەکان و قبووڵنەکردنی ئەوەی عێراقییەکان لە هەرشوێنێک هەن زەرەرمەند بن؛ بە هۆی هەندێ لە کێشە چارەسەرنەکراوەکان".
ههروهها لای خۆیەوە" باپیر سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ ئەم هەنگاوە و ئاماژەی بەوەدا کە حکومەتەکەی بەڕێز سوودانی لە ئەمڕۆدا بووەتە جێی متمانەی عێراقێکان لە هەر جێیەکدا".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد