وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ تاوتوێی پلانی ئەمنی بۆ سەرژمێری دانیشتوان و قەدەغەی هاتووچۆ دەکەن

ئەمنی
  • 13-11-2024, 16:10
  • +A -A

    بەغدا- INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری بەرگری، سابت عەباسی و وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، پلانی ئەمنی بۆ سەرژمێری دانیشتوان و قەدەغەی هاتووچۆیان تاوتوێ کرد.

    وەزارەتی بەرگری لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ سابت عەباسی وەزیری بەرگری لە بارەگای وەزارەت لەگەڵ عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ کۆبووەتەوە".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باس لە واقیعی ئەمنی عێراق و پلانی ئەمنی لە ماوەی سەرژمێریدا کرا، بەتایبەتی دوای پرۆسەی سەپاندنی قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی سەرژمێریدا و ئەو هاوکارییە هاوبەشەی ئەم پرسە پێویستی پێیەتی لەنێوان وەزارەتەکانی بەرگری و ناوخۆ و سه‌رجه‌م  هێزه‌ ئەمنییەکان”.