سەرۆک وەزیران: لە ماوەی دوو ساڵدا حکومەت ڕێگایەکی دووری بڕیوە لە دروستکردنی متمانە لەگەڵ حکومەتی هەرێم

سیاسی
  • 13-11-2024, 15:48
  • +A -A

    بەغدا –INA

    ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ،سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی،رایگه‌یاند: لە ماوەی دوو ساڵدا حکومەت ڕێگایەکی دووری بڕیوە لە دروستکردنی متمانە لەگەڵ حکومەتی هەرێم.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە چوارچێوەی سەردانەکەی ئەمڕۆ چوارشەممەیدا بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق لە هاوینەهەواری سەڵاحەدین لە پارێزگای هەولێر، لەگەڵ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان مەسعود بارزانی کۆبووەوە.

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، " لە میانی کۆبوونەوەکەدا سودانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کرد"، هه‌روه‌ها جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم سەرکەوتنە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی دەبێت  نەک تەنها لەسەر هەرێم  بەڵکو لەسەر هەموو عێراق"، ئاماژەی بە "گرنگی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت و پاراستنی سەقامگیری سیاسی کرد لە هەرێم، چوونکە پاڵپشتی سەقامگیری پرۆسەی سیاسی بە گشتی دەگات لە عێراق".

    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە سه‌رۆك وه‌زیران "ئەو ڕوحییەتە ئەرێنییەی بەرز نرخاند، کە حکومەتی هەرێم لە دۆسیە هاوبەشەکاندا کاری پێدەکات لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی"، هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەش کرد کە "حکومەت لە ماوەی دوو ساڵدا هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ بنیاتنانی   متمانە لەگەڵ حکومەتی هەرێم، و یەکلایکردنەوەی زۆرێک لە پرسەکان، لەسەر بنەمای خواستە هاوبەشە بەهێزەکان، بۆ تێبەڕاندنی کێشەکان". 


    له‌ درێژه‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ "هەر لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ، وتوێژی بەردەوامی نێوان هێزە براوەکانی هەڵبژاردن کرا، و سه‌رۆك ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ کارکردن و هاوکاری کردن بەمەبەستی لێکنزیککردنەوەی بیروبۆچوونەکان، بۆ خێراکردن لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە  ئه‌وه‌یش هاتووه‌  كه‌ لە لای خۆیەوە بارزانی ئاماژەی بەوەدا، کە "ڕۆڵی ئەرێنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هۆکاری سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی هەرێم بووە"، هه‌روه‌ها جەختی کردەوە "لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژ لەگەڵ هێزە کوردستانییەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت لەهەرێم.

    هه‌روه‌ها لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا "گفتوگۆ لەسەر بارودۆخی گشتی گۆڕەپانی نیشتمانی و پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا، لەگەڵ هەوڵەکانی عێراق بۆ پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکان، و هەوڵەکانی بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی سەر غەززە و لوبنان".