بهدواداچوون -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، حیزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند کە ڕووبەڕووی فرۆكهیهكی بێفرۆكهوانی زایۆنیستی دەبنەوە و ناچاری دەکەن کە ئاسمانی لوبنان بەجێبهێڵن.
بەیاننامەیەکی ئەو حزبە كه گهیشته دهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێیدا هاتووه، “بۆ پشتیوانی لە گەلی فەلەستینی چەسپاومان لە کەرتی غەززە و بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ئازا و شەرەفمەندانەیان، هەروەها بۆ بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی موجاهیدینی بەرخۆدانی ئیسلامی لە یەکەی بەرگری ئاسمانی کاتژمێر 12:05ی پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە 11-13-2024، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وەڵامی دایەوە فڕۆکەیەکی زایۆنیستی جۆری هێرمێز ٤٥٠ لە ئاسمانی کەرتی ناوەندیدا، بە مووشەکێکی ڕووکار بۆ ئاسمانەوە و ناچاریان کرد کە ئاسمانی لوبنان بەجێبهێڵێت.”