بهغدا -INA
ئهمڕۆ چوارشهممه ، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ سەرۆکی هەرێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی دووپاتی دهكاتهوه كه پشتگیری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حکومەتی نوێ لە کوردستان دهكات.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له راگهیندراوێكدا كه بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی نێردراوه (INA) تێیدا هاتووه "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر، کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە گەیشت، لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق نێچیرڤان بارزانی کۆبووەوە".
به گوێرهی راگهیندراوهكه "سودانی پیرۆزبایی خۆی بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەربڕی"، ههروهها جەختی کردەوە لە "پاڵپشتیکردنی گفتوگۆكانی نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێم بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه لە کۆبوونەوەکەدا" گفتوگۆ لەسەر سەرجەم پرسە نیشتمانییەکان کرا، لەوانەش دۆسیە هاوبەشەکان و پێویستی چارەسەرکردنیان، بەپێی ئەوەی لە دەستووردا هاتووە"، هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر "هەماهەنگی هەوڵەکان، بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی حکومەتی فیدراڵی لە جێبەجێکردنی بەرنامەکەیدا، و هاوکاری کردن لەگەڵ حکومەتی هەرێم لە بوار و کەرتە جیاجیاکانی گەشەپێداندا".
ههر بهگوێرهی راگهیندراوهكه سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر "گرنگی بەردەوامبوونی هاوکاری نێوان حکوومەتی فیدراڵی و حکوومەتی هەرێم، لە چەند دۆسیەیەکدا کە پێشتر بووە هۆی چارەسەرکردنی چەندین پرسی هاوبەش"، هەروەها بارزانی "ئەو پشتیوانییە گرنگەکەی بەرزنرخاند کە حکومەتی فیدراڵی لە بوارە جیاجیاکاندا پێشکەشی کردووە"، ههروهها جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە "ئەم پشتیوانییە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان لە هەرێم".
ههروهها لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران"، و جەخت لەسەر "هەڵوێستە پتەو و پرەنسیپییەکانی عێراق کرایەوە، سەبارەت بەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕووی ئاسایش و سەقامگیری دەبێتەوە و بایەخدان بە سەروەری عێراق".
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد