وتەبێژی یەکێتیی: سەرژمێری پرۆسەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی گشتگیرە

ناوخۆ
  • 13-11-2024, 12:56
  • +A -A

    هه‌ولێر –INA

    سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند كه‌، سەرژمێری پرسێکی نەتەوەییە وحزبی نیە پێویستە هەموو هاوڵاتین بەژداری تێدا بکەن.

    سەعدی ئەحمەد پیرە، لە كۆنگریه‌كی رۆژنامەوانیدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(INA) ئاماده‌یی بوو رایگەیاند، سەرژمێری پرۆسەیەکی نیشتمانیی نەتەوەیی گشتگیرە و پەیوەندی بە حزبەکانەوە نییە، بەڵام حزبەکان بەرپرسیارن لەوەی هانی هاوڵاتییان بدەن لەکاتی سەرژمێرییەکە بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و بەشداربن لە پرۆسەکەدا.

    هه‌روه‌ها وتیشی : ئەو هەنگاوە خراپ نییە و داوا لەو هاونیشتمانیانە دەکەین کە ئاوارەبوون و لە ناوچەکانى دیکە نیشتەجێن بۆ رۆژى سەرژمێرى بگەڕێنەوە شوێنەکانى خۆیان".

    پیرە  ئه‌وه‌یش وت كه‌  :"ئەوە پرسێکى نیشتمانى و نەتەوەیى گشتگیرە و مەترسى ئەوە دەکەین ئەوەى بە ئاگر و ئاسن نەتواندراوە جێبەجێبکرێت بەپرۆسەیەکى دیموکراسى و لە دەرگاى پشتەوە جێبەجێبکرێت".