بەسرە - INA - عەلی مالیکی
ئەمجەد عەتوان،یاریزانی هەڵبژاردەی نیشتمانی، جەختی لەسەر گرنگی یاری داهاتوو کردەوە، کە لەڕێگەیەوە هەڵبژاردەی نیشتمانی هەوڵدەدات هیوای هاندەرانی عێراق بەدیبهێنێت و ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات.
عەتوان لە میانی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا بۆ یارییەکەی نێوان هەڵبژاردەی نیشتمانی و هەڵبژاردەی و ئوردنی، کە لە هۆڵی کۆنفڕانسەکانی یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە بەڕێوەچوو، و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، وتی: فشارەکان لەم جۆرە یارییانەدا ئاسایین ، جەخت لەسەر ئامادەیی هەموو یاریزانەکان دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی ئەم تەحەدایە گەورەیە”.
عەتوان ڕوونیشیکردەوە، ڕاهێنەر خیسوس کاساس متمانەی تەواو بە هەموو یاریزانەکان دەبەخشێت، ئەمەش دەیانخاتە بەردەم بەرپرسیارێتییەکی گەورە بۆ ئەوەی بتوانن بەو متمانەیە بژین و بەدیهێنانی خواستەکانی هاندەرانی عێراقی کە پاڵپشتی تیپەکە دەکەن لە گەشتەکەیدا.