سەرۆک وه‌زیران جەخت لەسەر پاراستنی سەقامگیری سیاسی هەرێم و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکاتەوە

سیاسی
  • 13-11-2024, 11:35
  • +A -A


    بەغدا –INA

    ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، جەختی لەسەر پێویستی پاراستنی سەقامگیری سیاسی ناوچەکە و پێکهێنانی حکومەتی نوێ کردەوە.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەوالێ عێراقی ( INA )نێردراوەتێیدا هاتووە " محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە لە سەرەتای سەردانەکەیدا، کە هەولێر و سلێمانی لەخۆدەگرێت، لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق مەسرور بارزانی کۆبووەوە".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە "لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا سودانی پیرۆزبایی لەسەرۆکی حکومەتی هەرێم کرد، بەبۆنەی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە"، هەروەها "دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێم"ـیان تاوتوێکرد، و لەسەرووی هەموویانەوە هەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لەهەرێم"ـەوە، و جەختکردنەوە لەسەر "گرنگی ڕێکخستنی، بە شێوەیەک کە خواستی هاوڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدەستبهێنێت، لەگەڵ گرنگی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی حکومی لە هەرێم".


    هه‌روه‌ها سودانی ئاماژەی بە "گرنگی پاراستنی سەقامگیری سیاسی کرد لە هەرێم، چوونکە بەشێکی گرنگە لە کۆڵکەکانی سەقامگیری لە بەغداد و هەموو عێراق، و جەختی کردەوە لەسەر پێویستی پێکهێنانی حکومەتی نوێ لە هەرێم"، هەروەها سه‌رۆك وه‌زیران "ئامادەیی حکومەتی فیدراڵی دەربڕی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەم دۆسیەیەدا، لەگەڵ گرنگی بەردەوامبوونی ئاستەکانی هاوکاری لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی لەسەر ئاستی نیشتمانی".


    لە درێژەی راگه‌یندراوه‌كه‌دت هاتووە سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی بە "ئامادەکارییەکان کرد بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری دانیشتوان، و پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ دڵنیابوون لە تەواوکردنی بەشێوەکی سەرکەوتوو، بەتایبەتی دوای چارەسەرکردنی لایەنە تەکنیکیەکان لەگەڵ دەستەی ئامار لە هەرێمی کوردستانی عێراق، ئەمەش بەهۆی ئەو گرنگییەی کە ئەم بابەتە نوێنەرایەتی دەکات لە پشتیوانیکردنی هەنگاوەکانی گەشەپێدان و پلاندانان لە هەموو ئەو کەرتانەی کە بەشدارن لە باشتر کردن و پێشکەوتنی عێراق".


    بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە لە بەشێکی تری کۆبوونەوەکەدا "پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەکە تاوتوێکرا، بەتایبەتی لەگەڵ پێداگریی هێزە داگیرکەرەکانی زایۆن، لەسەر فراوانکردنی بازنەی شەڕ"، و جەخت کرایەوە لەسەر "پێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکان، بەشێوەیەک کە ئاسایش و سەروەری وڵات بپارێزرێت".