بەغدا – INA
سهرۆك کۆمار عهبدول لەتیف جەمال رەشید ئەمڕۆ سێشەممە، پشتڕاستی کردەوە کە دیاردە توندڕەوەکانی کەشوهەوا، لەوانەش وشکەساڵی توند و لافاوێکی خێرا، زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنێت و نائاسایشی خۆراک زیاد دەکات و نوێنەرایەتی تەحەددایەکی وجودی بۆ عێراق دەکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە راگهیندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا هاتووە: “عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار بەشداری لە پانێڵی وتووێژدا کرد کە لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو لوتکەی کەشوهەوا COP29 لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بە سەرپەرشتی ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵ (FAO) لەژێر دروشمی (خێراکردنی دارایی کرداری کەشوهەوا بۆ سیستەمی کشتوکاڵی و خۆراکی خۆڕاگر لە وڵاتانی ناسک و کاریگەری ململانێ)، کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر ژیان بە شێوەیەکی گشتگیر گشتی و ڕێگاکانی چارەسەرکردنی باس کرا.
بە پێی راگهیندراوهكه سەرۆکی کۆمار جەختی لەوە کردەوە کە "ئەم ناونیشانە تەنیا دروشم نییە، بەڵکو بانگەوازێکی ئاشکرایە بۆ گرتنەبەری هەنگاوی پراکتیکی بوێرانە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو تەحەددایانەی کەشوهەوا کە مەترسی لەسەر سەقامگیری خۆراک و بژێوی کۆمەڵگاکان دروست دەکەن."
سهرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا کە "دیاردە توندەکانی کەشوهەوا، وەک وشکەساڵی توند و لافاوی خێرا، زیانێکی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دەگەیەنن و نائاسایشی خۆراک زیاد دەکەن"، ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم بابەتە تەحەددایەکی وجودییە بۆ عێراق، بەو پێیەی سەرچاوە ئاوییەکانمان زۆر کاریگەرییان لەسەر بووە و ڕووبەرێکی بەرفراوان لە زەوییەکانمان زیانیان پێگەیشتووە”.
ههروهها له درێژهی قسهكانی وتیشی، "پێویستە هەموو حکومەتەکان و ڕێکخراوەکان و هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان پێکەوە کاربکەن بۆ دۆزینەوەی چارەسەری داهێنەرانە و پراکتیکی کە پێداویستییەکانی ئێستا دابین بکات و بناغەیەکی بەهێز بۆ داهاتوویەکی بەردەوامتر دابنێت، ئەمەش پێویستی بە پاڵپشتی نێودەوڵەتی هەیە بۆ یارمەتیدانی جێبەجێکردنی ئەم پلانە کاریگەرە".
جەختیشی لەوە کردەوە، "ئەو ڕۆڵە گرنگەی کە دارایی کەشوهەوا دەیگێڕێت لە بەرزکردنەوەی خۆڕاگریمان ، ناتوانین سەرکەوتوو بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئاڵۆزەکانی کەشوهەوا بەبێ پاڵپشتی دارایی پێویست کە بتوانین ستراتیژی درێژخایەن جێبەجێ بکەین، کە بریتین لە دروستکردنی سیستەمی کشتوکاڵی و خۆراک کە زیاتر خۆڕاگر بێت ."