لیژنەی دارایی پەرلەمان تاوتوێ ڕۆڵی پارێزگارەکان دەکات لە بەرزکردنەوەی سامانە نانەوتییەکان

ناوخۆ
  • 12-11-2024, 21:32
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان باسیان لە ڕۆڵی پارێزگارەکان کرد لە بەرزکردنەوەی سامانە نانەوتییەکان و تەرخانکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤، هەروەها پێداویستییەکانی پارێزگاکان لە بودجەی ٢٠٢٥دا.

    لیژنەی دارایی پەرلەمان له‌ راگه‌یندراوێكدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ - بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی و بە ئامادەبوونی ئەندامەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمان - پارێزگارەکان، بۆ تاوتوێکردنی ڕۆڵی پارێزگارەکان لە بەرزکردنەوەی غەیرە سەرچاوە نەوتییەکان و تەرخانکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ ساڵانی ٢٠٢٣-٢٠٢٤”.

    بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌  - سەرۆکی لیژنەکە جەختی لەوە کردەوە "بەرژەوەندی لیژنەی دارایی بۆ پاڵپشتیکردنی سەرجەم پارێزگاکان لەڕێگەی تەرخانکردن و دەستەبەرکردنی سەرچاوە داراییە پێویستەکان"، ئاماژەی بەوەشکرد، "تەرخانکردنی 11 ترلیۆن دینار لە چوارچێوەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراک بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لەپارێزگاکان”.

    عەتونی ئاماژەی بەوەشکرد، “لیژنەکە نوسراوی فەرمی بۆ پارێزگارەکان ناردووە بۆ دیاریکردنی قەبارەی گرێبەستەکان بۆ پڕۆژە بەردەوامەکان، بە ئامانجی چاودێریکردنی سیاسەتی فراوانکردنی خەرجییەکان” جەختیشیکردەوە، “لیژنەکە بەنیازە وۆرک شۆپ ئەنجامبدات، گفتوگۆ لەسەر داهاتەکان بکات، و کۆنفرانسێکی تایبەت سازبکەن بۆ ئەوەی ئەنجامەکان دەربکەون کە لەگەڵ مەرجەکاندا بگونجێت”.