زیقار - INA - زەهرا سەباح
شاندێکی حکومی بە سەرۆکایەتی ناسر تورکی عەوادی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ بەدواداچوونی پڕۆژەکان ڕۆژی سێشەممە لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە سەبارەت بە قۆناغەکانی کارکردن و ڕێژەی تەواوکردنی کارەکان ئاگادارکرانەوە.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران و بەدواداچوونی گرنگی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە و بە ئامانجی پەسەندکردنی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بۆ پڕۆژە ستراتیژییەکان، لهگهڵ تیمی بەدواداچوون پێداچوونەوەمان کرد ڕێژە و قۆناغەکانی کارکردن لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە”.
عەوادی وتیشی، “ئەم پڕۆژەیە ستراتیژییە و دەکەوێتە ناوچەی مێژوویی زهوقورهوه، کە مەزارگەی ماڵی پێغەمبەر ئیبراهیم لەخۆدەگرێت، پێشبینیش دەکرێت خواستێکی زۆر لەلایەن گەشتیارانی بیانی بۆ گەشتوگوزار و حەجكردن له خۆبگرێت، “سەرۆکی حکومەت گرنگییەکی زۆر بەم شوێنەوارە کولتوورییە دەدات، بەهۆی سوود و گرنگییەکەی بۆ ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق".
لای خۆیەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ناسریە، عەلی غەربی، بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕوونی کردەوە، کە “فڕۆکەخانەکە بە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژی و گرنگەکانی عێراق و پارێزگاکە دادەنرێت، بەو پێیەی کۆی ڕووبەرەکەی هەیە 16 ملیۆن و 500 مەتر، و ڕووبەری بیناسازی دوو ملیۆن مەتر” جەختی لەوە کردەوە، “ڕێژەی تەواوکردن پێشکەوتووە، و توانای کارکردن لە سەرەتای تەواوبوونی پڕۆژەکەدا 750,000 سەرنشینە".