بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، مەحمود مەشهەدانی داوای لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد هەڵوێستێکی یەکگرتوو و پتەو بۆ پشتیوانی غەززە و لوبنان بگرنەبەر.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە راگهیندراوێكدا - کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا - ڕایگەیاندووە، "مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، پێشوازی لە، سوڵتان موبارەک خەلیفە کوبەیسی باڵیۆزی دەوڵەتی قەتەر لە عێراق کرد" ، و لە میانی دیدارەکەدا، کوبەیسی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی مەشهەدانی کرد بە بۆنەی دەستبەکاربوونی وهك سهرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "لە نێوان هەردوولادا باسیان لە دیارترین پرسەکانی ئێستای گۆڕەپانەکە کردووە، دیارترینیان شەڕی قەوارەی زایۆنیستی دژ بە غەززە و لوبنان بووە".
مەشهەدانی داوای لە “وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد هەڵوێستێکی یەکگرتوو و تۆکمەیان هەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو دوو گەلە برایە، هەروەها کار بۆ وەستاندنی شەڕەکە بکەن، ئەمە جگە لەوەی هاوکاری زیاتر بۆ خەڵکی زیانلێکەوتوو و ئاوارە و پشتیوانی ئاوەدانکردنەوە بکەن”.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد