بابل - ا ه ع بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی بابل، ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند: لەچوارچێوەی پلانی ئەمنی و لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنیندا 19 داواكراویان بە تۆمەتی جۆراوجۆر دەستگیر كردووە. لای خۆیەوە عادل حسەینی وتەبێژی پۆلیسی بابل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند:" لە 24 كاتژمێری رابردوودا لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنین 19 داواكراویان دەستگیركردووە بە تۆمەتی جۆراو جۆر و سەرپێچی یاسایی. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە سەرجەم دەستگیركراوان ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.