بەغدا - INA - ویسام الملا
ئیخلاس دلێمی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران له سه‌ر فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە سبەی چوارشەممە محه‌مه‌د شیاع سودانی، سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لە هەرێمی کوردستان تاوتوێی چارەسەری کێشە و تەحەددیاتی نێوان بەغدا و هەولێر دەکات .
ئیخلاس دلێمی لە لێدوانێكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: “سبەی چوارشەممە، سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ ئەوەی لەگەڵ حکومەتی هەرێم دابنیشێت و تاوتوێی کێشە و تەحەددیاتی بەردەم هەردوو حکومەت بکات، و بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەسەری دۆزینەوەی چارەسەر بۆ بەربەستەکان”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەردانێكی سەرۆک وه‌زیران پیرۆزبایی له خۆ ده‌گرێت بۆ قه‌واره سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ، هەروەها باس لە پێشهاتەکانی پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی هەرێم دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "سەردانەکە بۆ پارێزگاری هەولێر دەبێت و دواتر بۆ سلێمانی ده‌بێت به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی كرد له قه‌واره سه‌ركه‌وتووه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كان".