وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی هه‌مواری كردینه‌وه‌ی باری یاسایی کرێکارانی بیانی دەکات

ئەمنی
  • 12-11-2024, 15:37
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ گونجاندنی باری یاسایی کرێکارانی بیانی لە عێراق.

    نوسینگەی ڕاگەیاندنی وەزیری ناوخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامە کرد ، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وەرەقەی کارکردن کە پەیوەندی بە جێبەجێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانەوە هەیە بۆ گونجاندنی باری یاسایی کرێکارانی بیانی لە عێراقد".

    ئاماژەی بەوەشکرد، "دواین پێشهاتەکان لە ڕاستکردنەوەی باری یاسایی سەرپێچیکارانی ڕێساکانی نیشتەجێبوون و ڕێکارەکانی پەیوەست بەم بابەتە تاوتوێ کران".

    وەزیری ناوخۆ جەختی لە "پێویستی بەردەوامبوونی هەڵمەتەکان بۆ دادگاییکردنی سەرپێچیکاران و دیپۆرتکردنەوەیان بۆ دەرەوەی وڵات، هەروەها ئاسانکردنی ڕێکارەکان لە تەواوکردنی مامەڵەکانی پەیوەست بەم بابەتەکردەوە".