بهدواداچوون - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، مقاوهمهی ئیسلامی لە لوبنان بەئامانجگرتنی دوو شوێنی نیشتەجێبوونی زایۆنیستی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زایۆنی ڕووبەڕوو بووەتەوە و ناچار بووە ئاسمانی لوبنان بەجێبهێڵێت.
لە بەیاننامەیەکدا کە مقاوهمهی ئیسلامی و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە، تیایدا هاتووە “موجاهیدەکانی مقاوهمهی ئیسلامی بە مووشەک شوێنی نیشتەجێبوونی کفر بلوم و کفر یوڤاڵیان کردە ئامانج”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "موجاهدینەکانی مقاوهمهی ئیسلامی لە یەکەی بەرگری ئاسمانی ڕووبەڕووی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی زایۆنیستی هورمز 450 لە ئاسمانی نەباتیە ڕووبەڕووی بوونەتەوە و ناچاریان کردووە ئاسمانی لوبنان بەجێبهێڵێت".