لیژنەی دارایی پەرلەمان لەگەڵ ژمارەیەک پارێزگار تاوتوێی تەرخانکردنی بودجەی وەبەرهێنان دەکات

ئابوری
  • 12-11-2024, 15:18
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مه‌لا

    ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان گفتوگۆی تەرخانکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ پارێزگارەکان لەگەڵ ژمارەیەک پارێزگار ڕاگەیاند.

    لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی پەرلەمان کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)  نێردراوه‌، تێیدا هاتووە، “لیژنەی دارایی میوانداری ژمارەیەک پارێزگاری کرد بۆ تاوتوێکردنی ڕۆڵی پارێزگارەکان لە زۆرترین داهاتی غەیرە نەوت بە پێی بڕگەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی بۆساڵانی (2023-2024-2025) ژمارە (13)ی ساڵی 2023 و یاسای کارگێڕی دارایی ژمارە (6)ی ساڵی 2019 (هەموارکراوی).”

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌، "لیژنەکە گفتوگۆی لەسەر تەرخانکردنی بودجەی وەبەرهێنان بۆ پارێزگاکان بۆ ساڵانی 2023 و 2024 و تەرخانکردنی ئاسایشی خۆراک کردووە".