بەغدا - INA – محهمهد تاڵبی
ئەمڕۆ سێشەممە، حەمودی لامی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، ١١ بڕیاری حکومەتی ڕاگەیاند کە پاڵپشتی پیشەسازییەکانی دەرمانسازی دەکەن، ئاماژەی بەوەدا کە لەنێو ئەو بڕیارانەدا کەمکردنەوەی کرێ و پێکهێنانی ئەنجومەنی دەرمانسازییە.
لامی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هاندانی حکومەت بۆ پیشەسازییەکانی دەرمان کۆمەڵێک بڕیاری لەخۆگرتبوو، لەوانە بەرزکردنەوەی نرخی تۆماری دەرمان بۆ 50%ی نرخی دەرمانی ئەسڵی، بەرزکردنەوەی نرخی کڕینی دەرمان لە کارگە نیشتمانییەکان و زیادکردنی ژمارەی لیژنەکانی تۆمارکردنی دەرمان، و تەرخانکردنی لیژنەیەکی تایبەت لە کارگە نیشتمانییەکان ماوەی تۆمارکردنی دەرمان لە (2) ساڵەوە بۆ (3) مانگ کەمکرایەوە لە ئەگەری پێشکەشکردنی فایلێکی گشتگیر کە هەموو خوێندن و پێداویستییەکان لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، "بڕیارەکان بریتین لە ئاسانکاری بۆ پرۆسەی هاوردەکردنی کەرەستەی خاوی دروستكردنی دهرمان ، سنووردارکردنی ڕەزامەندییەکان بۆ وەزارەتی تەندروستی، کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر هاوردەکردنی ئامێر و کەرەستەی خاو لە 7% بۆ 0.05%، هەروەها پێکهێنانی لیژنەیەک بەپێی فەرمانێکی دیوانی بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری پیشەسازی دەرمان و ئەندامێتی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کارگەکانی دەرمان، بە مەبەستی چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ئەم پیشەسازییە."
لامی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بڕیارەکان بریتی بوون لە پێکهێنانی ئەنجومەنی دەرمانسازی بە سەرۆکایەتیی یاریدەدەری تەکنیکی وەزارەتی تەندروستی و ئەندامێتی ئۆرگانە جیاوازەکانی ناو وەزارەت و ئەندامێتی سەرۆکی کۆمەڵەی بەرهەمهێنەرانی دەرمان بۆ قسەکردن لەسهر کێشەکانی بەردەم پیشەسازی دەرمان تا ئەو شوێنەی پەیوەندی بە وەزارەتی تەندروستیەوە هەیە، و بۆ ئاسانکاریکردن لە پرۆسەی دووبارە تۆمارکردنەوە بۆ دەرمانە تۆمارکراوەکانی پێشتر لە ئەگەری ئەوەی هیچ گۆڕانکارییەک لە پێکهاتەی دەرمانەکەدا نەبێت، و خێراکردنی پرۆسەی پشکنین و ئاسانکاری پرۆسەکە لە بڵاوکردنەوەی دەرمانەکان لەلایەن کۆنترۆڵی دەرمان لە وەزارەتی تەندروستی”.