بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، فایق زەیدان، لەگەڵ عەدنان فەیحان پارێزگاری بابل تاوتوێی چارەسەری ئەو کێشە یاساییانە کرد کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان.
ئەنجوومەنی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه تێیدا، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دادوەر فایق زەیدان، پێشوازی لە پارێزگاری بابل، عەدنان فەیحان کرد".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه دادوەر فایق زیدان لەگەڵ پارێزگاری بابل گفتوگۆی لەبارەی چارەسەری ئەو کێشە یاساییانەی کرد کە ڕێگرن لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان لە پارێزگاکەدا.