دەزگای دژه‌ تیرۆر لە ئۆپەراسیۆنی جیادا تیرۆریستێک و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیر دەکات

ئەمنی
  • 12-11-2024, 10:44
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای دژه‌ تیرۆر دەستگیرکردنی تیرۆریستێک و دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری ڕاگەیاند، هەروەها وێرانکردنی چەندین میوانخانە لە ئۆپەراسیۆنی جیادا.

    لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژه‌ تیرۆر ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )  نێردراوه‌، تێیدا هاتووە "هێزە ئەمنییەکانی دەزگای دژه‌ تیرۆر توانیویانە تیرۆریستێک دەستگیربکەن، کە لە پێگەیەکی بەناو (سەربازی) لە باندە تیرۆریستییەکانی داعش کاردەکات لە پارێزگای ئەنبار."

    لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی بەڵای ماددە هۆشبەرەکان، لە راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئاماژەی بەوەشکردووە، "دەزگای دژه‌ تیرۆر توانی دوو بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای بەسرە دەستگیر بکات".

    ئاماژه‌ی بۆ ئەوەش کرد کە "ئۆپەراسیۆنی دابەزاندنی ئاسمانی ئەنجامدرا بۆ پاککردنەوە و پشکنینی میوانخانە و تونێل و ئەشکەوتەکانی سنووری پارێزگای کەرکوک، کە لە ئەنجامدا (7) پەناگەی تیرۆریستانی داعش لەناوچوون".