بهدواچوون - INA
سوپای داگیرکەری زایۆنی ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەربازەکانی بە ئامانجگرتنی مووشەکی دژە تانک لە باکووری کەرتی غەززە کوژران.
لای خۆیەوە میدیای عيبرييه "ڕووداوەکەیان بە کارەساتێکی قورس" وەسفکردووە و ئاماژەیان بەوەکردووە "سەربازەکان بەهۆی تەقاندنی مووشەکی دژە تانکەوە گیانی لەدەست داوە کە ئاراستەی ئەو ماڵە کراوە کە تێیدا دەمێننەوە".
دوێنێ تۆپخانەکانی زایۆنی، هاوکات لەگەڵ هێرشێکی ئاسمانی، لە باکووری کەرتی غەززە و شاری بەیت لاحیا، کە هاوکات بوو لەگەڵ تەقەی قورس لە ڕۆژهەڵاتی ئۆردوگای جەبەلیا لە باکووری کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ئهمڕۆ ڕاپۆرتی دا کە سوپای داگیرکەر لە کەرتی غەززە ٣ کۆمەڵکوژی لە دژی چهند خێزانێك ئەنجام داوە و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥١ کوژراو و ١٦٤ بریندار گەیشتوونەتە نەخۆشخانەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ژمارەی دەستدرێژی زایۆنیستەکان لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە بۆ ٤٣ هەزار و ٦٠٣ شەهید و ١٠٢ هەزار و ٩٢٩ بریندار بەرزبووەتەوە".
سەرچاوە: ئاژانسەکان