به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، بەسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند، عێراق دروستکەر و بەشداركه‌ری لوتکەی سعودیە و تەنها وه‌كو بەشداربووه‌ك نییە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی ئاسایش ناتوانێت به‌سه‌ر داوایەکی هاوبەشی 40 وڵاتی عەرەبی و ئیسلامی تێپەڕێت بۆ ڕاگرتنی شەڕی لەسەر غەززە و لوبنان.
عەوادی لەلێدوانێکدا بۆ ئەلعێراقییە نیوز- كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" لوتکەی سعودیە درێژه‌پێده‌ری داوای عێراقە سەبارەت بە دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و لوبنان، وئامادەبوون لە لوتکەی ئەمڕۆدا لە نێو سەرکردەکانی عەرەبدا شکۆمەند بوو.
ئاماژە بەوەشکرد كه‌محمد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی گشتی لە نیویۆرک داوای ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی- ئیسلامی کرد، هەروەها پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەگەڵ سەرکردەکان و ڕێبه‌رانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کرد بۆ ئەنجامدانی لوتکەکە، کە لە ئەنجامدا بروایه‌کی گەورەی لێکەوتەوە، وتی" عێراق تەنها وه‌كو بەشداربوویه‌ك نییه له‌لوتکەی سعودیە، بەڵکو دروستکەر و بەشداریكه‌ری لوتکەكه‌یه.
وتیشی" په‌ڕۆشیه‌ك هەبوو بۆ ئەنجامدانی لوتکەی عەرەبی- ئیسلامی، وکۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش ئاگاداره وبەدواداچوون بۆ پەیامی سیاسی سەرکردەکانی لوتکەكه ده‌كات، ناوەڕۆکەکەی ئەوەیە کە دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕۆڵی خۆی لە وەستاندنی جه‌نگدا بگێڕێت، ڕوونیكرده‌وه كه‌سەرکردەکانی لوتکەکە داواکارییەکی فەرمی پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش دەکەن سەبارەت بە پێویستی وەستاندنی شەڕی غەززە ولوبنان. وناكرێت ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش داواكاریه‌كی هاوبه‌شی 40 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئیسلامی پاش گوێ بخات.
هه‌روه‌ها ڕایگەیاند" سەرۆک وەزیران لە زیاتر لە بۆنەیەکدا جەختی لەسەر پێویستی ڕێگری‌کردن لە فراوانبوونی شەڕ کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە وتاری سەرکردەکان ئیدانەکردنی توندی لەخۆگرتبوو سه‌باره‌ت به كاره‌كانی قەوارەی زایۆنیستی.
وتیشی" سەرۆکوەزیرانی حکومەتی داگیرکەری زایۆنیستی، بنیامین ناتانیاهۆ، پێداگره لەسەر درێژەدان بە شەڕەکە بەم شێوەی دڕندانە و خەڵکی مەدەنی بێ بەرگری لە غەززە و لوبنان دەکاتە ئامانج.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد