بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و محەممەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز، جێنشینی سعودیە، جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکان و بگهڕخستنی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دابینکردنی یارمەتی بۆ گەلانی برای فەلەستین و لوبنان کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لەگەڵ شازادەی جێنشینی شانشینی سعودیە، شازادە محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز كۆبووهوه، لهپەراوێزی لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی کە لەلایەن شانشینی یەکگرتووەوە بەڕێوەچوو.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرا، کە لەم دواییانەدا لە چەند بوارێکدا گەشەسەندنی بەخۆیەوە بینیوە. ههروهها پێشهاتەکانی دۆخ و پێگەکان، هەروەها تێکچوونی بارودۆخی مرۆیی لە ناوچە داگیرکراوەکان و باشووری لوبنان خرایه بهر باس.
بەگوێرەی بەیاننامەکە هەردوولا جەختیان لەپێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکان و بگهڕخستنی هەوڵەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و دابینکردنی فریاگوزاری بۆ دوو گەلی برای فەلەستینی و لوبنان كردهوه، هاوکات سودانی هەوڵەکانی شانشینی عەرەبستانی سعودیەی بەرز نرخاند بۆ ئەنجامدانی ئەو لووتکەیەی کە پێشتر عێراق داوای کردبوو.
سەرۆک وەزیران پێگەی پتەو و نهگۆڕی عێراق دووپاتکردەوە لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکان بە ئامانجی ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکەدا، و دهبێت وڵاتانی گەورە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی تەواویان لە ئەستۆ بگرن بۆ ڕێگریکردن لە بەردەوامبوونی کۆمەڵکوژی دژی فەلەستینییەکان لە غەززە، و کارێكی نێودەوڵەتی بكرێت بۆ ڕزگارکردنی ئازارچێشتووان و ڕاگرتنی هەوڵەکانی لەناوبردن لهلایهن زایۆنیستەکانهوه.