بهغدا-INA
عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە گوتاری میانڕەو چارەسەرە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان و گەیشتن بە یەکڕیزی ئیسلامی.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕاگهیاندووه"ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە شوێنی حهوانهوهی خۆی لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، پێشوازی لە شێخی ئەلئەزهەر ئەلشەریف ئەحمەد ئەلتەیب كرد لهچوارچێوهی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی لوتکەی کەشوهەوا (COP29).
ئاماژەی بەوەشکرد دۆخی گشتی ئێستا لهسر گۆڕەپانی ناوچە و نێودەوڵەتی تاوتوێ کرا، بەتایبەتی ئەو دەستدرێژییەی کەدهكرێته سهر گەلی فەلەستین و لوبنان و ڕێگاکانی کۆتاییهێنان.
سەرۆک کۆمار ستایشی هەڵوێستی شێخی ئەزهەری بەرامبەر بە پرسی خەڵکی غەززە کرد، جەختی لە پێویستی بەردەوامبوونی فشارەکان لە ڕێگەی هەموو کەناڵ و ئامرازە بەردەستەکانەوە كرد بۆ ڕاگرتنی شەڕ.
ههروهها وتی" گوتاری میانڕەو چارەسەرە بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان و گەیشتن بە یەکگرتوویی ئیسلامی، ئاماژەی بەوەدا کەعێراق بەدەست تیرۆر و ئایدۆلۆژیای توندڕەوییەوە دەناڵێنێت کە کاریگەری نەرێنی لەسەر هەموو لایەنەکانی ژیان هەبووە، بەڵام بەرەنگاری بووەوە و بەسەر پاشماوەکانی قاعیده وداعشدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا و هێشتاش بەردەوامە لە چەسپاندنی بنەماکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە لە نێوان پێكهاتهكانی گهلهكهیدا.
لای خۆیەوە شێخی ئەزهەر سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی، جەختی لەسەر ئهوهكردهوه كهئەزهەر پەرۆشه بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هاریکاری بە شێوەیەک کە سەقامگیری ناوچەکە و سەلامەتی و خۆشگوزەرانی گەلانی فهرههم بكات.