بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ لیوا حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران، وردەکارییەکانی ڕێککەوتنی هاوبەشی ئەمنیی نێوان دوو وڵات و گرنگی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە دزەکردن وتووێژی کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە ڕایگەیاندووە" کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کۆبوونەوەی فەرمیدا دێت کە لەلایەن ئهعرەجی و شاندی باڵای ئەمنی کە یاوەری دەکەن لەگەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە تێیدا پێداچوونەوەی هەمەلایەنە بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان كراوه و وردەکارییەکانی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان تاوتوێ کراوه، ئەوەی لە نێوان هەردوو وڵاتدا هاوبەشە و گرنگی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و ڕێگریکردن لە دزەکردنەكان.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، لیوا سەلامی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم دەربڕی بۆ پاڵپشتیکردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییەکان و سەرکەوتنی. هاوکات سوپاس و پێزانینی لایەنی ئێرانی بۆ لیژنەی باڵای عێراقی دەربڕی کە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکە دەکات، ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی.