بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران دووپاتیکردەوە کە عێراق بەهێزهوه دەستپێشخەرییەکەی بۆ دامەزراندنی سندوقێکی عەرەبی و ئیسلامی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و لوبنان دووباره دەکاتەوە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە عێراق وەستاوە و بەردەوامە لە پشتیوانیکردن لە ئاگربەست و دژی هەموو جۆرەکانی پەرەسەندنه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بەشداریی لە لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی کرد، کە شانشینی سعودیە میوانداریی کردووه بۆ تاوتوێکردنی درێژەدان بەدەستدرێژی زایۆنیستەکان بۆ سەر گهلی فەلەستین و لوبنان، و پێشهاتەکانی دۆخی ئێستای ناوچەکە.
سودانی لە وتاری عێراقدا ڕاگهیاند كهناکۆکییەکان لە (٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣) دەستیپێنەکردووە وەک هەندێک پێیان وایه، بە بێبایەخکردنی بە ئەنقەسته بۆ دەیان ساڵ لە داگیرکردن، ئاوارەبوون، دەستبەسەرداگرتنی خاك و سەرپێچیکردن لەیاسا نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی مرۆڤ، بە ئاماژەدان بەوەی کە دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان بووە هۆی هەزاران شەهید و بریندار و بێسەروشوێن، و ملیۆنان ئاوارە، کە زۆربەیان ژن و منداڵن، لە وێنەیەکی خوێناویدا کە لەگەڵیان تۆمارکراوە بهپاشگوێ خستنی زلهێزەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
جەختیشی لەوە کردەوە كهعێراق وەستا و بەردەوامە لە پاڵپشتی ئاگربەست و دژی هەموو جۆرەکانی پەرەسەندنه، هەروەها چەندین جار هۆشداری داوە لە ئامانجی ئەو قەوارەیە کە بریتییە لە فراوانکردنی گۆڕەپانی ململانێ و دروستبوونی شەڕێکی هەمەلایەنە، کە دەبێتە هۆی زیادبوونی ئازارەکانی گەلانی ناوچەکە و دەبێتە هۆی بهرپابوونی دەرئەنجامی ئابووری ترسناک لە ناوچەیەکدا کە وزە بۆ هەموو جیهان دابین دەکات.
سودانی دەستپێشخەریی عێراقی نوێکردەوە بۆ دامەزراندنی سندوقێکی عەرەبی-ئیسلامی بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و لوبنان، وڕووبەڕووبوونەوەی وێرانکاریی هەمەلایەنە و پشتگیریکردنی گەلانی ئازارچێشتوو و ڕێگریکردن لە گەیشتن بە ئامانجی دەستدرێژییەکە کە دهیهوێت خاوەنی خاك لهناوی ببات.
ئاماژەی بەوەشکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هێزە گەورەکانییەوە، تاڕادەیەکی زۆر نەیانتوانیوە ڕێگری لە پەرەسەندن و ئهنجامدانی جینۆساید و ئەو تاوانە بگرن کە غەززە و لوبنان ئهنجام دهدرێن، ڕوونیشیکردەوە کە شکستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەشداربووە بۆ درێژەدان بە دەستدرێژییەکە، و تەشەنەی کرد بۆ لوبنان، کە دەوڵەتێکی خاوەن سەروەرە،کە تێیدا ئەو قەوارە بە ترسناکترین شێوە تاوانەکان ئەنجام دەدات.
جەختیشی کردەوە فەلەستینییەکان خاوەنی ماف و دۆسیە و خاك و بڕیارن و هیچ کەسێک مافی ئەوەی نییە لهجیاتی ئەوانەوە سازش بکات یان ڕێکبکەوێت وپشتگیری لهدهوڵهتی فهلهستین دهكهین بهتەواوی خاکەکەی، كە پایتەختی قودسەوە.
سودانی ڕایگەیاند" ئەوەی پێویستە هەڵوێستێکی بەهێز و پتەو و باوەڕپێکراو ههبێت بۆ نیشاندانی ئیرادەی وەستاندنی شەڕ و کۆتاییهێنان بە ئازارەکانی گەلی فەلەستین و لوبنان، ڕوونیشیکردەوە دەبێت هەموو وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بەشداری بکەن لە ئەرکی فریاگوزاری.
سودانی لە درێژەی وتارهكهیدا وتی" پابەندبوونمان بە دابینکردنی فریاگوزاری بۆ گەلەکەمان لە فەلەستین و لوبنان بەرپرسیارێتییەکی مرۆییە، و هەوڵدەدەین ڕێکارێكی کاریگەر بدۆزینەوە کە هەمووان بەشداری تێدا بکەن بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی بە ئەنقەست، ئاماژەی بەوەشکرد کاتی ئەوە هاتووە کە ئێمە بەپێی قورسایی کولتووری و ئابووری و سیاسی وڵاتەکانمان بەیەکەوە بجوڵێن، لە جیهانێکدا کە بلۆک و هاوپەیمانییە ئابوورییەکان زاڵن.
سهرۆك وهزیران ڕاگهیاند" کاتی ئەوە هاتووە کە حکومەتەکانمان گهشهسهندن بهدهست بێنێن بهڕێگای سهپاندنی بەها ئەخلاقیەکانی زیاتر لە یەک ملیار و نیو موسوڵمان کە پیرۆزییەکانیان سوکایەتی پێ کراوه لە لایەن زایۆنیستەکانەوە ولاواز کراوه، هەر بۆیە ههوڵێان دا تاوانێک لە دژی فەلەستین و لوبنان ئهنجام بدهن، ئاماژەی بەوەشکرد، شەرمەزاری مرۆڤایەتی بۆ هەموو ئەو کەسانەیه کە بەشدارییان لە کوشتنی بێتاوانێکدا کردووە یان یارمەتیی ستەمکار داوه لهدژی ستەملێکراوان.