بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیمی، پشتڕاستی کردەوە کە سەرژمێری دانیشتوانان بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی، پەروەردەیی، نیشتەجێبوون، و كاركردن، هاوکات جەختی لەسەر پێویستی ئامادەبوونی خێزانەکان لە ماڵەکانیان لە هەردوو ڕۆژی سەرژمێری كردهوه بۆ ئەوەی داتاکان دروست و ورد بن.
ئەو وەزیرە لە میانەی سەرپەرشتیکردنی یەکەمین کۆبوونەوەی شانەی ڕاگەیاندنی سەرژمێری دانیشتوانان کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) تێدا ئامادەی بوو، وتی: ڕاگەیاندن ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە سەرکەوتنی پڕۆژەی سەرژمێری دانیشتوانانی گشتی و نیشتەجێبوون کە بڕیارە لەهەفتە داهاتوودا ئەنجام بدرێت، ئاماژەی بەوەدا کە پڕۆژەی سەرژمێری خۆی مافێکی نیشتمانی گرنگه، چونکە عێراق لە ساڵی ١٩٨٧ەوە سەرژمێرییەکی گشتگیری دانیشتووان ئهنجامی نهداوه.
وەزیری پلاندانان ئاماژەی وتی" وەزارەت هەموو ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری لە ٢٠-٢١ی ئەم مانگەدا تەواوکردووە، داوای لە میدیاکان کردووە ڕۆڵی خۆیان لە دروستکردنی کەشوهەوایهكی گونجاو بۆ سەرکەوتنی ئەم پڕۆژەیە بگێرن.
ئاماژەی بەوەشکرد كهپێویستە خێزانەکان لە هەردوو ڕۆژی سەرژمێریەکەدا لە ماڵەکانیاندا ئامادەبن بۆ ئەوەی داتاکان دروست و ورد بن، چونکە لە کۆتاییدا خزمەت بە هاوڵاتی دەکات بە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییە تەندروستی و پەروەردەییەکان، لەبواری نیشتەجێبوون، کار و بوارهكانی تر.
ههر لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی نووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وهزیران و، وەزارەتی ناوخۆ وئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران وتۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی و دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقی و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان لهگهڵ نوێنەرانی ژمارەیەک لهکەناڵی مانگی دەستکرد ئامادهبوون، هەروەها سەرۆکی دەستەی ئامار، دیا عەواد کازم، و ڕاوێژکاری باڵای سندوقی دانیشتوانی نەتەوە یەکگرتووەکان مەهدی ئەلعەلاق ئامادەبوون.