بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران و بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکان و هاتنە پێشەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە لە میانی لوتکەکەدا کرد. بە مەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە و لوبنان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوو، ڕاگهیاندوو" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕیاز لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا کۆبووەوە، لە پەراوێزی بەشداریکردنی كۆنگرهی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی، بۆ تاوتوێکردنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە ولوبنان.
لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی پتەوکردن و پەرەپێدانیان لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هاوبەش وسوودی هاوبەش بۆ هەردوو گەلی برا بەدەستبهێنێت.
هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی هەماهەنگی هەڵوێستەکان و هاتنە پێشەوەی بڕیاری یەکلاکەرەوە لە کاتی لوتکەکەدا، بە مەبەستی ڕاگرتنی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر غەززە و لوبنان كردهوه، هەروەها پێویسته وڵاتانی گەورە و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بهڕپرسیاریهتی خۆیان ههڵبگرن بهڕامبهڕ بهپێشێلکاریانهی كه هێزه داگیرکهڕییهکان لهدژی خهڵکی سڤیل له ناوچه داگیرکراوهکان و لوبنان ئهنجامی دهدات.