بهغدا-INA
ئه مڕۆ دووشهممه ، سه ڕۆکی ئه نجومه نی نوێنه ڕان، مهحمود مهشهدانی، بۆ باڵیۆزی ئه مریکا له عێراق، ئالینا ڕۆمانۆڤسکی جه ختی له گرنگی یه کلاکردنه وه ی دۆسیه ی ڕێککه وتنه ئه منییه که تا کۆتایی ساڵی 2025 کردهوه.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" مەحمود مەشهەدانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئالینا ڕۆمانۆڤسکی باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق کردو پیرۆزبایی لەمەشهەدانی کرد بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، و پشتیوانی ئەمریکای بۆ عێراق و حکومەتەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا دووپاتكردهوه.
بەگوێرەی بەیاننامەکە، هەردولا کۆمەڵێک بابەتی جێی بایەخی هاوبەشیان تاوتوێ کردووە، هاوکات لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی هاوکاری و هاوبەشی هەنووکەیی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و عێراق و دیراسەکردنی بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کراوە.
مەشهەدانی جەختی لە گرنگی چارەسەرکردنی مەلەفی ڕێککەوتنی ئەمنی تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٥ كردوه.