بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دهستهی دەستپاکی دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لەو تۆمارە ڕاگەیاند کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە ئۆفیسی سەرۆکوەزیران.
دەستهكه لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕاگهیاندووه"بە ڕێنمایی سەرۆک وەزیران، محمد شیاع سودانی، بەدواداچوون ولێكۆلینهوه بۆ ئەو تۆمارە دەنگییەی کە دەگەڕێتەوە بۆ سەرۆکی دەستەی ڕاوێژکاران لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران كرا.
ئاماژەی بەوەشکرد ئەمە بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ دادوەری دادگای ناوەندیی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەنجامدراوە.