بهغدا-IAN
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک ئهنجوومهنی وەزیران، بەردەوامیی ناردنی کەرەستەی فریاگوزاری و هاوکاری بۆ بەهێزکردنی خۆڕاگری گەلی لوبنان پشتڕاستکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕیاز لەگەڵ نەجیب میقاتی، سەرۆک وەزیرانی لوبنان کۆبووەوە، لە پەراوێزی لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی بۆ گفتوگۆکردنی دەستدرێژی بۆ سەر غەززە و لوبنان، کە شانشینی سعودیە میوانداری دەکات.
لە کۆبوونەوەکەدا پێداچوونەوە بە دوایین پێشهاتەکانی ڕەوتی دەستدرێژییە بەردەوامەکانی زایۆنیستەکان بۆ سەر لوبنان و غەززە و هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بۆ ڕاگرتنی شەڕ و پێشگرتن لە فراوانبوونی ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كرا.
سەرۆک وەزیران بۆ میقاتی هاوسۆزی تەواوی عێراق لەگەڵ گەلی لوبنانی برا، و وەستانی لەگهڵ ههموو ههوڵێك كهئامانجی پاراستنی گەلی لوبنان و سەروەری بێت بەسەر خاکەکەیدا، لەم هەلومەرجه هەستیار و گرینگدا كهدەستدرێژییەکان بهردهوامن وئهوهشی پشتراستكردهو كهعێراق بەردەوام دەبێت لە ناردنی کەرەستەی فریاگوزاری بۆ لوبنان.
لای خۆیەوە میکاتی سوپاس وپێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستە پاڵپشتکار و نهگۆڕی عێراق بەرامبەر بە لوبنان دەربڕی و جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵەکان و کردەوەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی بۆ وەستاندنی دەستدرێژی بۆ سەر لوبنان و غەززە کردەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد