بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆک کۆماری کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لەگەڵ ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان سەبارەت بە بەهێزکردنی هاوکاری لە کۆنگرهی کەشوهەوای ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان COP 29 تاوتوێ کرد.
لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سەرۆکی کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، لە بارەگای کۆنگرهی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP 29 لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان لەگەڵ ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ سەرۆکی ئازەربایجان كۆبووه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا باسیان لەپەیوەندییە دووقۆڵیهكانی نێوان عێراق و ئازەربایجان لە ئاستە جیاجیاکاندا کرد، بەو پێیەی سەرۆکی کۆمار جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆکانی هاوکاری هاوبەش کردەوە بۆ ئەوەی بوارەکانی ئابووری و پیشەسازی و وەبەرهێنان گەشتیاری و ژینگە و وزە لەخۆبگرێت، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات بکات.
ههروهها وتی" ئەو بابەتانەی کە لە میانی کۆنگرهی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان COP 29 گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەتی ناوچەیی و جیهانی، وهەردوولا جەختیان لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستا و کارکردن بۆ کۆتاییهێنانیان بە شێوەیەک کە بنهماكانی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی تۆكمهتر بكات.
سەرۆک کۆماری کۆمار جەختی لە گرنگی چالاککردنی هاوکاری و میکانیزمی هەماهەنگی دوولایەنە و نێودەوڵەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کە ڕووبەڕووی جیهان دەبێتەوە و کەمکردنەوەی مەترسییەکانیان کردەوە.
لای خۆیەوە ئیلهام حەیدار عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازهربایجان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆکی کۆماری عێراق دەربڕی بۆ سەردانەکەی بۆ ئازەربایجان و بەشداریکردنی لە کۆنگرهکەدا، جەختی لەسەر پەرۆشی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە لە کۆبوونەوەکەدا، صالح ئەلحەسناوی، وەزیری تەندروستی و کامل ئەلدلێمی، بەرپرسی دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار، و سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو فالح خەزعەلی لهپهرلهمان ئامادهبوون."
سەرۆک کۆمار، عەبدولەتیف جەمال ڕەشید، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومی گەیشتە فڕۆکەخانەی حەیدەر عەلیێڤ لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، لەسهر داوای فەرمیی ئیلهام حەیدەر عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بۆ بەشداریکردن لەكۆنگرهی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP29).