بهغدا-INA- ئەحمەد ئەلفەراجی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، قەدەغەی هاتووچۆ لە ڕۆژانی سەرژمێریدا لە نیوەی شەوی 19لهسهر20ی ئەم مانگە دەستپێدەکات، هاوکات ئەو شوێنانهی دیاریکرد کە لە قەدەغەی هاتووچۆ ناگرێتەوە.
وتەبێژی فەرمی وەزارەتی ناوخۆ، عەمید میقداد میری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو، ڕایگەیاند" قەدەغەی هاتووچۆ بەمەبەستی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتوان سەرجەم پارێزگارەکانی وڵات دەگرێتەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ڕوونیشیکردەوە كهقەدەغەکردنەکە هاتوچۆی ئاسمانی و شوێنەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ناگرێتەوە، ولیژنەی باڵای ئهمنی ئارامی لە ڕۆژانی سەرژمێریدا دهچهسپێنێت.
ئاماژەی بەوەشکرد كهقەدەغەکردنەکە لە نیوەی شەوی 19 لهسهر 20ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات، هەروەها هاتوچۆی ئۆتۆمبێل لەنێوان پاڕێزگاكان و قەزاکاندا سنووردار دەکرێت جگە لە حاڵەتە مرۆییەکان، وئهم رێکارەکەش بۆ ئاسانکارییە بۆ جوڵەی كارمهندانی پرۆسهكه.
ههروهها وتی" ئەو ڕۆژنامەنووسانەی كهباجیان ههیه لهگهڵ کارمەندی تەندروستی، هەروەها لەگەڵ دەوریەی هاتوچۆ و ئەمبولانس و باڵیۆزخانە و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان لە کاتی قەدەغەکردنەکەدا ڕێگەیان پێدراوە جوڵە بکەن.
لای خۆیەوە، لیوا عادل عەباس، یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری پۆلیس، دووپاتی کردەوە کە سەرژمێری دانیشتوان دوای ئەو سەرکەوتنە ئەمنییانەی وەزارەتی ناوخۆ بەدەستی هێناوە دێت.
لە درێژەی قسەکانیدا وتی: پلانی پێویست دانراوە بۆ ئەنجامدانی ئەم سەرژمێرییەی دانیشتووان.