بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، موحسین مەندMلاوی، داوای لە سەرکردەکانی لوتکەی ڕیاز کرد، هەڵوێستێکی یەکگرتوویان هەبێت بۆ ناچارکردنی داگیرکەر بۆ کۆتاییهێنان بە دەستدرێژیەکانی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" مەندەلاوی داوای لە سەرکردە وڕێبهرانی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامیی بەشداربوو لە لوتکەی ڕیاز کرد، هەڵوێستێکی تۆکمە و یەکگرتوویان هەبێت بەرامبەر بەهێزی قەوارەی زایۆنیستی بۆ کۆتایی هێنان بە دەستدرێژیهكهی بۆ سەر گەلانی فەلەستین و لوبنان، هەروەها هەنگاوی خێرا بۆ کردنەوەی دەروازەکان و دابینکردنی هەموو ئەو یارمەتییە بەپەلە و کەرەستەی فریاگوزاری بنرێت کە دوو گەلی برا پێویستی پێیهتی بۆ کەمکردنەوەی ڕادەی ئەو ئازارانەی دهكێشن.
مەندهلاوی جەختی لە تاوانەکانی جینۆساید كردهوه کە لەلایەن قەوارەی تیرۆریستییەوە بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی لە فەلەستین و لوبنان ئەنجامدراوە، لهگهڵ ئهو پێشێلکارییە بەردەوامانهی لهسهر یاسا نێودەوڵەتییەکان، بەتایبەتی یاسا مرۆییەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد كهدەبێت سەرکردەکانی میللەتان لە لوتکەی هاوبەشی عەرەبی و ئیسلامی لە ڕیاز هانبدرێن بۆ ئەوەی بڕیاری بوێرانە و ڕاستەقینە بدهن لە پێناو پاراستنی گیانی براکانمان، ودەستبەجێ دەستدرێژیەکان ڕابگرن و فریاگوزاری بۆ ستەملێکراوان دابین بکرێن و ڕێگری لهفراوانبوونی شەڕ بكرێت، هەروەها لێپرسینەوە لە سەرکردەکانی داگیرکەر بكرێت و بڕینی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ قەوارەی تاوانبار بە هەر شێوەیەک بێت.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد