به‌غدا-INA
وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر ئەلشەمەری، ڕێنمایی تایبەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان دەرکرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" عەبدولئەمیر ئەلشەمەری وەزیری ناوخۆ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی كرد بۆ گوێگرتن لە كورتیه‌كی سه‌باره‌ت به‌ڕێژەی دەستکەوتەکانی مانگانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و كێشه ده‌روونییه‌كان، كه‌تیایدا ژمارەیەک ئەفسەر لە بەغدا و پارێزگاکانی دیكه‌ی ئاماده‌بوون.
وەزیر جەختی لەگرنگی نەهێشتنی بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان بەتەواوی كرده‌وه، كه‌بەدواداچوونیان بۆ بكرێت وله‌هەر شوێنێک بن ده‌ستگیر بكرێن، و وڵات لەم ژەهرە مەترسیداره پاك بكرێته‌وه ئه‌ویش لەڕێگەی هەوڵی هاوبەش و کاری وردی پیشەیی بەگوێرەی دیدگا ئەکادیمییە زانستییەکان لەسەر بنەمای هەوڵی هەواڵگری.
هه‌روه‌ها ئاراسته‌ی بەردەوامبوون لە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتی دادوەری عێراق كرد بۆ جێبەجێکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی داواکراوان وبه‌دوادچوونكردن بۆ ئه‌و كار وفه‌رمانانه‌ی ده‌رده‌كرێت سه‌باره‌ت به‌دۆسیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی لە جێبەجێکردن و جێبەجێکردنی یاساکان بكرێت، وجەختیشیکردەوە له‌گرنگیی ڕێکخستنی هەڵمەتی هۆشیاری پەروەردەیی بۆ هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی عێراقی، و سازدانی وانەی بەردەوام لە هەموو زانکۆکان بۆ بەهێزکردنی گەنجەکانمان وئاشكراكردنی كارتێكردنه نه‌رێنییه‌كان و مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر تاك و كۆمه‌ڵگا.