بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی ڕهوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما كرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دهستهكهدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، هاتووه" کەشوهەوا بۆ سبەی سێشەممە، نیمچە هەور دەبێت و هەندێکجاریش هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بچر بچر باران بارین وهەورە تریشقە، هەروەها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک دادەبەزن، و پلەکانی گەرما لهناوچهكانی باكوور کەمێک بەرز دەبنەوە بهڵام لهبهغدا ونهجهفی پیرۆز و كهربهلای پیرۆز و دیوانییه 25 و له نەینەوا 24، دهۆک 21، میسان و زیقار 28، ومهسهننا و بەسرە 30.
ئاماژەی بەوەشکرد بۆ رۆژی چوارشەممە، کەش و هەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەکانی باشووریش نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک دادەبەزن لە سەرجەم ناوچەکانی وڵات.
بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کەشوهەوا لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، لەگەڵ هەندێک هەور لە ناوچەی باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە گشتی چەند پلەیەک دادەبەزن.
ههروهها ڕهوشی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ وڵات بۆ هەینی داهاتووش بهم شێوهیه دهبێت" کەشوهەوا لە سەرتاسەری وڵات ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.