بهغدا-INA- ئامینە سەلامی
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پلاندانان پشتڕاستی کردەوە کە هیچ بڕگەیەک لە فۆڕمی سەرژمێری دانیشتواندا ڕهشناكرێتهوه.
عەبدولزەهرا ئەلهنداوی وتەبێژی وەزارەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" فۆڕمی سەرژمێری دانیشتوان بە شێوەی کۆتایی پەسەند کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە كههیچ بڕگەیەکی فۆڕمەکە ڕهشناكرێتهوه.
دوێنێ یەکشەممە، وەزیری پلاندانان، محەمەد عەلی تەمیمی، جەختی لەسەر پێویستی ئامادەبوونی خێزانەکان لە ماڵەکانیان لە هەردوو ڕۆژی سەرژمێری گشتیدا کردەوە وئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی ئەنجامدانی گەشەپێدانە، وگرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئەمریکییە ئاشکرایکرد، کە یەکەم کۆمپانیایە لەم بوارەدا، بە مەبەستی پاراستنی زانیاری وداتاكانی سەرژمێری.