بەدواداچوون – ا ه ع وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تەئكید لەسەر بەردەوامبوونی وتوێژ لەگەڵ كۆریای باكور دەكاتەوە سەرباری هەڵوەشاندنەوەی كۆبونەوەی لوتكە لەگەڵ سەرۆكی كۆریای باكور لەلایەن دۆناڵد ترامپەوە. وەزارەتی دەرەوەی كۆریای باشور، ئەمرۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) بەدواداچونی بۆ كرا، رایگەیاند:" مایك بونبیو وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ كانگ كیونگ وەزیری دەرەوەی كۆریای باشور داوای كرد هەوڵەكان بەردەوامبێت بۆ رەخساندنی بارودۆخی گونجاوی لەوجۆرە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە لە پەیوەندیە تەلەفۆنیەكەدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا هۆكاری هەڵوەشاندنەوەی كۆبونەوەی لوتكەی لەلایەن ترەمپەوە رونكردوەتەوە، هاوكات وەزیری دەرەوەی كۆریای باشور نیگەرانی خۆی لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو كۆبوونەوەیە نیشاندا كە بریاربوو رۆژی 12ی حوزەیران بەرێوەبچێت".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات