بهغدا-INA
فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیان لەسەر پێویستی وەستاندنی چالاکییە سەربازییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانەکانی ئێستا کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" فوئاد حسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ئیسلامی كهلە ڕیازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەچوو لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان کۆبووەوە.
لە میانەی کۆبوونەوەکەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا و ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا تاوتوێ کران، بەشێوەیەک کە بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵات و هەردوو گەلی دۆست بەدیبهێنێت. هەروەها گفتوگۆیان كرد لهسهر پرسە ههرێمایهتی ونێودەوڵەتییەکانی كهجێگای بایهخی هاوبهشن، و گرنگی بەردەوامبوونی گفتوگۆ و هەماهەنگی بۆ پشتیوانیکردن لە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
ههروهها هەردوولا باسیان له بارودۆخی ئێستای غەززە و لوبنان كرد، و نیگەرانی خۆیان دەربڕی سەبارەت بە پەرەسەندنی سەربازی و کاریگەرییە مرۆییەکانی لەسەر خەڵکی سڤیل، وجەختیان لەسەر پێویستی وەستاندنی چالاکییە سەربازییەکان و دۆزینەوەی چارەسەری ئاشتیانە بۆ قەیرانەکانی ئێستا کرد.
بەگوێرەی ڕاگهیهندراوهكه هەردوو وەزیر جەختیان لە گرنگی چڕکردنەوەی هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان كردهوه بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکانی گەلانی فەلەستین و لوبنان، و کارکردن بۆ گەیشتن بە سەقامگیرییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.